جامی مۆنتی کارلۆ.. ئەلکاراز و مۆسێتی گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی

AM:09:55:12/04/2025

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی مۆنتی کارلۆ ئەلکاراز و مۆسێتی گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی و تیستیپاس ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی مۆنتی کارلۆ، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر ئارسەر فلێسی فەرەنسی یاریکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، ئارسەر باشتر بینرا و بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا بەڵام ئەلکاراز بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، ئەلکاراز ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا و سەرەنجام یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە و گەیشتە قۆناغی پیش کۆتایی.

لە یارییەکانی تریشدا، ئەلیخاندرۆ داڤیدۆڤیچ رووبەڕووی ئەلیکس بۆبرێن بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی لێبردەوە و بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەلکاراز گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

هەریەکە لە ستیفانۆس تیستیپاس و گریگۆر دیمیترۆڤ بەرامبەر لۆرینزۆ مۆسێتی و ئەلێکس دی مینۆر تووشێ شکستهاتن و ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

خ . ک