PM:02:51:11/04/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی مۆنتی
کارلۆ مێدڤیدێڤ و پێریتینی ماڵئاواییانکرد و تیستیپاس گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە درێژەی یارییەکانی جامی مۆنتی کارلۆ بۆ
تێنسی سەرزەوی و لە قۆناغی 16، دانێل مێدڤیدێڤی روسی بەرامبەر ئەلێکس دی مینۆری
ئوستراڵی یاریکرد.
یارییەکە یەک کاتژمێر و نۆ خولکی خایاند و
دی مینۆر بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی لە مێدڤیدێڤ بردەوە،
خاڵەکانی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش بە دوو گێم بوون.
لە هەمان قۆناغ، ستیفانۆس تیستیپاسی
یۆنانی رووبەڕووی بۆرجێسی پورتوگالی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر
بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، مۆسێتی ئیتاڵی لە پێریتینی هاونیشتمانی بردەوە.
هەریەکە لە دی مینۆر و تیستیپاس و مۆسێتی سەرکەوتنیان بۆ
قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، مێدڤیدێڤ و پێریتینی و بۆرجێس
ماڵئاواییان کرد.
خ . ک