PM:02:19:11/04/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بەجیاوازی
دوو خاڵ بردنەوەی بەدەستهێنا و بایرن میونشن دۆڕا.
لە یارییەکانی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی
ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بەلگرادی سڕبی.
لە سێ تایمی یەکەمدا، یاریزانانی بەلگراد
باشتر بینران و بە جیاوازی نۆ خاڵ پێشکەوتن.
بەڵام لە تایمی چوارەم و کۆتاییدا، ریاڵ
مەدرید ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و سەرەنجام توانیان یارییەکە بە جیاوازی دوو خاڵ
و بە ئەنجامی 91 بە 89 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییپێبهێنن.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی بایرن
میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی فەنارباخچەی تورکی بووەوە و بە جیاوازی 11 خاڵ
یارییەکەی پێدۆڕاند، پاریس و میلانۆ لە باسکۆنیا و بەرلینیان بردەوە.
دوای ئەو ئەنجامانە، فەنارباخچە چووە پلەی
دووەمی ریزبەندی و ریاڵ مەدرید بە 54 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە، پاریس و بایرن
میونشن پلەکانی شەشەم و حەوتەمیان گرتووە.
خ . ک