دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی کایسێدۆ گرتووە

PM:07:42:10/04/2025

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە تۆمەتی نەبوونی مۆڵەتی لێخوڕین پۆلیسی کۆبهام دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلی کایسێدۆ گرتووە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، پۆلیس دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلی مۆیس کایسێدۆی یاریزانی یانەی چێڵسیدا گرتووە، دوای ئەوەی گومانی لێدەکرا بەبێ مۆڵەت ئۆتۆمبێلەکەی لێبخوڕێت.

ئاژانسی هەواڵی بەریتانیا بە پشتبەستن بە ڕۆژنامەیزە سەن رایگەیاند، ئەو یاریزانەی چێڵسی لە نزیک ناوەندی مەشقەکانی بلوز لە شاری کۆبهام ئۆتۆمبێلەکەی دەستیبەسەرداگیراوە.

وتەبێژی پۆلیسی ئەو شارە رایگەیاند، پیاوێک کە لە بیستەکانی تەمەنیدایە لە چواری نیسان بەبێ مۆڵەت ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە و ئەوانیش دەستیان بەسەریدا گرتووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

یانەی چێڵسی تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو هەواڵە نەداوە، بەڵام سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر دەرکەوت کایسێدۆ بەبێ مۆڵەت ئۆتۆمبیلی لێخوڕیوە ئەوا بە بڕێک پارە سزادەدرێت.