PM:05:35:10/04/2025
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
كومان رەتیكردەوە بەرشەلۆنە پاڵێوراوی سەرەكی بردنەوەی
چامپیۆنز لیگ بێت و دەڵێت ریاڵ مەدرید توانای ریمۆنتادای هەیە.
رۆناڵد كومانی راهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە و
ئێستای هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە پەراوێزی پاڵەوانێتییەكی گۆڵف كە بەناوی خۆیەوە
بەڕێوەدەچێت و كۆمەڵی لێدوان و سەرنجی جیاوازی خستەڕوو.
سەبارەت بە پاڵێوراوی سەرەكی بۆ بردنەوەی
چامپیۆنز لیگ وتی: بەرشەلۆنە پاڵێوراوی سەرەكی بردنەوەی نازناوەكە نییە، یانەكانی
ئارسناڵ و پاریس سان جێرمانیش وەك بەرشە بەهێزن، لەگەڵ ئەوەشدا تەماشاكردنی یاری
بەرشەلۆنە چێژبەخشە.
لەبارەی ئەوەی ئایا ریاڵ مەدرید دەتوانێت
ریمۆنتادا بەرامبەر ئارسناڵ بكات، كومان جەختی لەسەر ئەوەكردەوە، تەنها یانەیەك
هەبێت توانای گەڕانەوەی هەموو ئەنجامێكی هەبێت ریاڵ مەدریدە، بەڵام بەبڕوای ئەو ریاڵ
هێشتا پێویستی بە پێشكەوتنی زیاترە چونكە لە یاری یەكەمدا ئارسناڵ لەوان باشتر
بوون.
وتیشی: یاریزانە لاوەکانی
بەرشەلۆنە ئێستا چەند ساڵێک گەورەترن و ئەزموونیان زیاترە، دڵی تیپەکە کە هێڵی ناوەڕاستە،
ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەكەن، ڕۆڵی هانسی فلیک بەڕاستی جێگەی سەرنجە؛ ئەو بە باشی
سەرکردایەتی تیپەکە دەکات، من تێڕوانینێکی ئەرێنیم بۆ بەرشەلۆنە هەیە و باوەڕم وایە
لەم وەرزەدا چانسی بردنەوەی نازناوی گرنگیان هەیە.
ئاماژەی
بەوەشكرد، ئاسایە خەڵكی یاماڵ بەراود بە مێسی بكەن، بەڵام پێویستە یاریزانەكان خۆیان
بە كەس بەراورد نەكەن، یامال یاریزانێكی لاوە و لە داهاتوو دەتوانێت زۆر شت بكات،
بەڵام پێیوانییە بەم نزیكانە كەسێكی نایابی هاوشێوەی مێسی لە تۆپی پێدا ببیننەوە.