PM:10:49:08/04/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جۆکۆڤیچ نەیشاردەوە زۆر تەماشای یاری تێنس ناکات و زیاتر
سەرقاڵی ژیانکردنە لەگەڵ خیزانەکەی.
نۆڤاک جۆکۆڤیچ یاریزانی تێنسی سڕبی، کە خاوەنی 24 نازناوی
گراند سلام و پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی 2024ە، لە نوێترین لێدوانیدا باسی لە رادەی
تەماشاکردنی یارییەکان کرد و تێیدا وتی: سەیری تێنس دەکەم، بەڵام زیاتر سەیری گرینگترین
رووداوەکانی یارییەکان دەکەم، مەرجی ئەو یارییەی بمەوێت تەماشای بکەم ئەوەیە بەڕاستی
یارییەکی گرنگ و سەرنجڕاکێش بێت یان یاریزانێکی سەڕبی تێیدا بەشداربێت.
جۆکۆڤیچ کە بۆ جاری 18ـەمین بەشداری پاڵەوانێتی مۆنتی
کارلۆ ماستەرزی مۆناکۆ دەکات، وتیشی: سەرقاڵی خێزان و منداڵەکانم و ناتوانم بە تەواوی
بەدواداچوون بۆ یارییەکان بکەم، بەڵام ئاگاداری ڕووداوە جیاوازەکانی پاڵەوانێتییەکانم.
باسی لەوەشکرد، یادگاری خۆشی لەگەڵ پاڵەوانێتییەکە هەیە،
چەندین ساڵ تێیدا بەشداری کردووە و کاتێکی زۆر باش و خۆشی بەسەربردووە، دوو
منداڵیشی هەر لە مۆنتی کارلۆ لە دایکبوونە، لەبەر ئەوەش شارەزاییەکی زۆری لەبارەی
ئەو یاریگایەوە هەیە.