ئارسناڵ نزیکە لە گواستنەوەی ئەستێرەیەک

PM:03:10:03/04/2025

264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ دەستی کردووە بە هەنگاونان بۆ گواستنەوەی ولیامز و لەگەڵ بەرێوبەری کارەکانی یاریزانەکە کۆبونەوەی ئەنجامداوە.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی نیكۆ ویلیامز ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ئەتلەتیک بیلباوی دەستپێكردووە.

لەم وەرزەدا ئارسیناڵ بەهۆی پێكانە یەک لە دوای یەكی یاریزانەكانیەوە بەتایبەت هێرشبەرەكانی، لە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ بێ هیوا بووە و هەر بۆیە دەیەوێت لە مێركاتۆی داهاتوودا ریزەكانی بەهێزتر بكات.

گاردیان بڵاویکردووەتەوە ئاندریا بێرتا بەڕێوەبەری وەرزشی ئارسیناڵ لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەستێرە ئیسپانییەکە کۆبووەتەوە ئەنجامەکەشی لە بەرژەوەندی تۆپچییەکانی لەندەن بووە.

بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی نیكۆ لەگەڵ بیلباو 60 ملیۆن یۆرۆیە و ئارسناڵ دەتوانێت لەگەڵ یاریزانەکەدا رێکەوتن ئەنجام بدات و بەو بڕە پارەیە وەرزی داهاتوو بیگوازێتەوە یاریگای ئیماڕات.

لەم وەرزەدا هێرشبەرە ئیسپانییەكە بەشداری 38 یاریی كردەوە، توانیویەتی نۆ گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.

چۆمان سدیق