مان سیتی یاریزانێکی دەفرۆشێت

PM:04:41:18/03/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر سیتی دەیەوێت چاکسازییەکی گەورە بۆ وەرزی داهاتوو ئەنجام بدات و یەکەم یاریزان دەستبەرداری دەبێت کۆڤاسیچە.

ئاستە خراپەکەی یانەی مانچستەر سیتی لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات نیگەرانی لای بەرپرسانی یانەکە دروست کردووە و دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو زۆرترین گۆڕانکاری ئەنجام بدەن.

پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە یانە ئینگلیزییەکە یەکەم یاریزان لە هاوینی داهاتوودا ئامادەن دەستبەرداری ببن ماتیۆ کۆڤاسیچە.

ئەو ئەستێرە کرواتییە پاش پێکانی رۆدری نەیتوانی ببێتە جێگرەوەیەکی باشی ئەو یاریزانە و لەم وەرزەدا ئاستیكی تەواو خراپ پێشکەش دەکات.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە نزیکترین یانە بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ماتیۆ کۆڤاسیچ ئەتلەتیکۆ مەدریدە و ئەو یانە ئیسپانییە چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ گواستنەوەی.

ئەستێرە کرواتییەکە لەگەڵ مانچستەر سیتی بەشداری 79 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی هەشت گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات و چوار نازناویشی بردووەتەوە.