PM:09:11:27/10/2021
500 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی کلوج هالیپ و کۆنتاڤیت سەرکەوتنیان
بۆ قۆناغی دووەم بەدەستهێنا و گابرێلا و کیلینیچ ماڵئاواییان کرد.
لە قۆناغی یەکەمی جامی کلوج نابۆکا بۆ
تێنسی سەرزەوی کە یارییەکانی لە رۆمانیا بەڕێوەدەچێت، سیمۆنا هالیپی ڕۆمانی
بەرامبەر ئیلینا گابرێلای هاونیشتیمانی یاری کرد.
هالیپ بە ئاسای و بە دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر یاریەکەی لە گابرێلا بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە یەک و شەش بە دوو
گێم بوون.
لە یاریەکی تریشدا، ئانێت کۆنتاڤیتی ئستۆنی
رووبەڕووی ئەلیکساندرا کرینیچی سربی بوەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی
بەسەردا بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامانە، هالیپ و کۆنتاڤیت گەیشتنە
قۆناغی دووەمی پاڵەوانیەتیەکە و گابرێلا و کیلینیچ ماڵئاواییان کرد.
خ . ک