کۆنفرانسی سیمیۆنی پێش یاریەکەی لیڤانتی

PM:08:47:27/10/2021

440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیمیۆنی ڕایگەیاند لیڤانتی هەموو کاتێک ڕکابەرێکی زەحمەت بوە بۆیان و دوپاتیشیکردەوە پێویستە کێشەی بەرگری چارەسەر بکەن.

پێش رووبەڕووبونەوەی یانەکەی بەرامبەر لیڤانتی لە خولی پلە یەکی ئیسپانیدا، دێگ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، لە چەند وەرزی رابردوودا یانەی لیڤانتی نێچیرێکی ئاسان نەبووە بۆیان.

سیمیۆنی وتی: ئەوان ڕاهێنەرێکی نوێی زیرەکیان هەیە و خاوەنی چەند یاریزانێکی ئاستبەرزن لە ناوەڕاستی یاریگادا و پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین.

وتیشی: دەمەوێت هاوسەنگی بۆ تیپەکەم بگەڕێنمەوە لە پێناو کێبڕکێ کردن لەسەر نازناوەکانی ئەم وەرزە، لە ئێستادا لە هێڵی بەرگری کێشەمان هەیە و لەسەرەتای یاریەوە گۆڵمان لێ تۆمار دەکرێت کە ئەوەش کێشەیە و دەبێت بە خێرایی چارەسەری بکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، بە پێی رووبەڕووبونەوەکان لەگەڵ تیپی بەرامبەر و شێوازی یاریگاکا پێکهاتەی یانەکەی دادەنێت و روونیشیکردەوە لە زۆربەی یارییەکاندا دەیەوێت جواو فلێکس و گریزمان و لویس سوارێز پێکەوە بەشداری پێبکات.

لەسەر خەڵاتی تۆپی ئاڵتونیش سیمیۆنی دەڵێت، ئەو بابەتە لەدەست ئەودا نییە و بۆچی لە شتێکدا تێوە بگلێت و باسی بکات کە بەشداریان پێنەکراوە لە دیاریکردنی باشتریندا.

خ . ک