بەرشەلۆنە گرێبەستی دوو یاریزانی تر نوێدەکاتەوە

PM:06:33:27/10/2021

868 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بەردەوامە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکانی و لە ئێستادا کار بۆ مانەوەی دوو یاریزانی دەکات تا ماوەیەکی دوور و درێژ.

لە ماوەی ڕابردوودا یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سەرکەوتوو بە لە درێژکردنەوەی گرێبەستی هەردوو یاریزانی یانەکەی ئانسو فاتی و پێدری گۆنزالێس بۆ چەند ساڵێکیتر.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا پلانی یانەی بەرشەلۆنە ئەوەیە گرێبەستی دوو یاریزانی تری یانەکەی درێژبکاتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانە ئیسپانیەکە ئامادەکارییەکانیان دەستپێکردووە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ هەردوو یاریزانی یانەکەی ڕۆناڵد ئاراوخۆ و گاڤی بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان بۆ چەند ساڵێکیتر.

ڕاشیگەیاندووە، بەرپرسانی بەرشەلۆنە سەرسامن بە ئاستی ئاراوخۆی بەرگریکاری یانەکەیان و دەیانەوێت پارێزگاری لێبکەن چونکە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن لە کاتێکدا گرێبەستەکەی لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت.

گاڤیش گرێبەستەکەی لە 2023 کۆتایی دێت و هەرچەندە تەمەنێکی لاوی هەیە بەڵام ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە لەم وەرزەدا و پەلکێشکردنی لەلایەن یانەکانی ترەوە ئاسانە چونکە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تەنیا 50 ملیۆن یۆرۆیە.

خ . ک