ئایا پۆگبا و سۆڵشایەر کێشەیان هەیە؟

PM:05:47:27/10/2021

532 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆژنامەکان ڕایانگەیاندوە نێوانی سۆڵشایەر و پۆگبا کێشەی تیادایە و یاریزانەکەش ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کێشەیەکی زۆر لە نێوان ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد و پۆل پۆگبای یاریزانی ئەو یانەیەدا هەیە.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندوە، لە دوای یاری مانچستەر و لیڤەرپوڵ، پۆگبا داوای لێبوردنی لە یاریزانەکان کردووە کە بەهۆی کارتی سوورەوە لە یاریگا کراوەتە دەرەوە بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئامادە نەبووە لەگەڵ سۆڵشایەر قسە بکات.

ئاشكراشیکردووە، لە ئێستادا ڕیاڵ مەدرید بەووردی چاودێری دۆخی یاریزانە فەرەنسیەکە لەگەڵ یانەکەی دەکات و چاوەڕێی یەکلابونەوەی داهاتووی یاریزانەکە دەکات.

لەبەرامبەردا پۆل پۆگبا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە کە سەرجەم ئەو هەواڵانەی باش لە کێشە لە نێوان ئەو و سۆڵشایەر دەکات ڕاست نین و تەنها مانشێتی ڕۆژنامەکانە.

سەبارەت بە داهاتووی یاریزانەکەش لەگەڵ مانچستەر یونایتد، مینۆ ڕایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی پۆگبا داوا دەکات ئەو پرسیارە لە کارگێڕی شەیتانە سوورەکان بکەن چونکە دۆخەکە هێمنە و هیچ شتێکی نوێ لەسەر ئەو بابەتە بوونی نیە.

خ . ک