خولی نایابی کوردستان.. برایەتی و چەمچەماڵ یەکسانبوون و سەیدسادق چوار گۆڵی لە هەولێر کرد

PM:05:10:27/10/2021

1336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی کوردستان برایەتی و چەمچەماڵ یەکسانبوون و سەیدسادق چوار گۆڵی لە هەولێر کرد.

لە هەفتەی سێیەمی خولی نایابی تۆپى پێى کوردستان، یانەی برایەتی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی چەمچەماڵی کرد و یاریەکەش ڕاستەوخۆ لە کەناڵ و پەیجی ئێن ئاڕ تی سپۆرت گواسترایەوە.

هەردوو یانەکە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و یاریەکەیان بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی سەیدسادق میوانداری هەولێری کرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، شێروانە و هەندرێنیش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون، پێشمەرگەی هەولێریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵۆی بردەوە.

سبەینێش چەند یارییەکی تر بەڕێوەدەچن، دەربەندیخان لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی سۆران، دهۆک و زاخۆش یاری دێربی ئەنجامدەدەن و نەورۆز میوانداری ئارارات دەکات، سیروانی نوێ و شەقڵاوەش ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.

خ . ک


No photo description available.