ئینسینی بێزارە لە ناپۆلی

PM:04:21:27/10/2021

640 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینسینی لە گرێبەستە نوێکەى ناپۆلی نیگەرانە و لە کۆتایی وەرزدا لە یانەکەى باشووری ئیتاڵیا دەڕوات.

ڕۆژنامەى توتو میرکاتۆی ئیتاڵی ئاشکرایکرد، کارگێڕی ناپۆلی بۆ پارێزگاری لە ئینسینی هێرشبەر گرێبەستێکی نوێی پێشکەش بە یاریزانەکە کردووە تا بۆ چەند وەرزێکی تر لە یاریگای دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا درێژە بە یاریکردن بدات.

توتو سپۆرت دووپاتیکردەوە، ناپۆلی دەیەوێت لە بەرامبەر سێ ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ وەک مووچەى ساڵانە ئینسینی لە یانەکەى بهێڵێتەوە، ئەوەش نیگەرانی یاریزانەکەى لێکەوتووەتەوە و بڕیاری داوە لە کۆتایی وەرزەدا لە یانەکەى باشووری ئیتاڵیا بڕوات.

ڕۆژنامە ئیتاڵیەکە ئاماژەى بەوەشدا، ناپۆلی گرێبەستی میرتنزی بۆ دوو وەرز لە بەرامبەر پێنج ملیۆن یۆرۆی ساڵانە و چوار ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ وەک پاداشت بۆ درێژکردووەتەوە، ئەوەش کاردانەوەى ئینسنی بە دوای خۆیدا هێناوە کە ئاستی لە یاریزانە بەلجیکییەکە زیاترە و والێکی داوەتەوە یانەکە جیاوازی دەکات و بە شایستەى نازانێت مووچەى ساڵانەکەى بۆ زیاد بکات.