بڕیاری دادگا بۆ ئەستێرەیەکی بایرن میونشن دەرچوو

PM:03:33:27/10/2021

596 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دادگای ئیسپانیا چارەنووسی لوکاس هێرناندێزی یەکلاکردەوە و تەنها سزای دارایی بەسەردا سەپاند.

تۆڕی ئاڕ ئێم سی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، دادگای تاوانەکانی شاری مەدریدی ئیسپانیا دوا بڕیاری لە بارەى کەیسی لۆکاس هێرناندێزی بەرگریکاری بایرن میونشنی ئەڵمانی یەکلاکردەوە کە تایبەت بوو لێدانی هاوسەرەکەى لە ساڵی 2017.

تۆڕە فەڕەنسییەکە ئاشکرایکرد، دادگا بڕیاڕی شەش مانگ زیندانی و سزای دارایی بۆ یاریزانە ئیسپانییەکە دەرکردبوو، بەڵام کەیسەکە بە کراوەیی مایەوە تا سەرەتاکانی مانگی ڕابردوو کە جارێکی تر کەیسە بە جێبەجێکردنی سزاکە لە لایەن دادگاوە زیندوو کرایەوە.

لە بەرامبەر ئەو بڕیارە، هێرناندێز داواکاری پێداچوونەوە یبە بڕیاڕی دادگا پێشکەشکرد و داواجار ڕەزامەندی لەسەرداواکەى یاریزانە ئیسپانییەکە درا بە مەرجی دووبارە نەکردنەوەى تاوان لە ماوەى چوارساڵی داهاتوودا و هاوکاتیش هێرناندێز بە بڕی 96 هەزار یۆرۆ سزای دارایی درا.