ڤیدیۆ.. ڕادوکانۆ خۆى گەیاندە قۆناغى دووەمى جامى ترانسیلڤانیا

PM:03:01:27/10/2021

604 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ترانسیلڤانیا، ئیما رادوکانۆ لە پۆلۆنا هێرکۆگى بردەوە و خۆى گەیاندە قۆناغى دووەمى پاڵەوانێتییەکە.

لە قۆناغى یەکەمى جامى ترانسیلڤانیا بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە ڕۆمانیا بەڕێوەدەچن، لەسەر ئاستى کچان، ئیما ڕادوکانۆى بەریتانى بەرامبەر پۆلۆنا هێرکۆگى سلۆڤینى یاریکرد.

سەرەتا ڕادوکانۆ بە چوار گێم بەرامبەر بە شەش گێم کۆمەڵەى یەکەمى یارییەکەى دۆڕاند، بەڵام دواتر دوو کۆمەڵەى لەسەریەکى بە ئەنجامەکانى حەوت بە پێنج و شەش بە یەک بردەوە و یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

بەم ئەنجامەش، ڕادوکانۆى پاڵەوانى جامى ئەمریکاى کراوە، سەرکەوتنى بۆ قۆناغى دووەمى جامەکە بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووى ئانا بۆگدانى ڕۆمانى دەبێتەوە.

گ . ف