خۆری لە ڕیاڵ مەدرید بەرەو ئاوابوون دەچێت

PM:01:21:27/10/2021

628 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارسیلۆ چارەنوسی خۆی یەکلادەکاتەوە و دەیەوێت لە ئەوروپا درێژە بە یاریکردن بدات.

ڕاپۆرتە وەرزشییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، مارسیلۆی بەرگریکاری یانەى ڕیاڵ مەدرید پێشکۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە چارەنووسی خۆی یەکلادەکاتەوە و لە ئەگەری درێژنەکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدا لە یانەیەکی تری ئەوروپا دریژە بە یارکردن دەدات.

ڕۆژنامەى مۆندۆدیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکرد، پێشتر چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوەکردبوو مارسیلۆ کۆتایی ئەم وەرزە دەگەڕێتەوە خولی بەڕازیلی و پەیوەندی بە فلۆمێنسییەوە دەکاتەوە کە پێشتر و لە 2007 یاریزانەی ئەو یانەیە بووە، پێش ئەوەى بە گرێبەستێک بچێتە ڕیاڵ مەدرید.

دیپۆرتیڤۆ، پشت بەستن بە زانیارییەکانی ئاشکرایکرد، ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2022 گرێبەستی مارسیلۆ درێژناکاتەوە و یاریزانەکش بۆ درێژە دان بە کاروانی وەرزشی ڕوو لە یانەیەکی دیاری تری ئەوروپا دەکات کە تا ئێستا ئاشکرانەکراوە.

مارسیلۆ لە 2007 چووە ڕیاڵ مەدرید و لەگەڵ تیپی شاهانەش لەسەر ئاستی ناوخۆیی خاوەنی 11 نازناوە و لەسەر ئاستی ئەوروپاو جیهانیش ڕۆڵی لە بەرزکردنەوەى 10 نازناودا هەبووە.