ڤیدیۆ.. تیستیپاس یارى لوتکەى لە دیمترۆڤ بردەوە

PM:12:16:27/10/2021

520 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ڤییەنا، تیستیپاس یارى لوتکەى لە دیمیترۆڤ بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى دووەم بەدەستهێنا.

لە قۆناغى یەکەمى جامى ڤییەنا بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە نەمسا بەڕێوەدەچێت، ستیفانۆس تیستیپاسى یۆنانى و گریگۆر دیمیترۆڤى بۆلگارى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

تیستیپاس بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش حەوت بە شەش و شەش بە چوار گێم بوون.

بەم ئەنجامەش تیستیپاس سەرکەوتنى بۆ قۆناغى دووەمى جامەکە بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووى فرانسیس تیافۆى ئەمریکى دەبێتەوە، کە ئەمیش بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە دوسان لایۆڤیچى سڕبى بردەوە.

لە یارییەکى تردا، ئەلکسەندەر زڤیریڤى ئەڵمانى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە فیلیپ کراینۆڤیچى سڕبى بردەوە و خۆى گەیاندە قۆناغى دووەم.

گ . ف