AM:10:58:27/10/2021
680 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی باسکەى
ئەوروپا بەرشەلۆنە لە فینەرباخچەى بردەوە و میلانۆش دووچاری شکستهات.
لە درێژەى
یارییەکانی هەفتەى شەشەمی خولی باسکەى ئەوروپا، یانەى بەرشەلۆنە شەشەم بردنەوەی
یەک لە دوایەکی تۆمارکرد و بە 76 خاڵ بەرامبەر 74 خاڵ لە فینەرباخچەى بردەوە و
پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد.
یاریزانانی
بەرشەلۆنە لە نیوەى یەکەمدا بە جیاوازی نۆ خاڵ سەرکەوتنیان تۆمارکرد، لە نیوەی
دووەمیشدا هەرچەند یانە تورکییەکە بە جیاوازی حەوت خاڵ بردنەوەى بەدەستهێنا، بەڵام
سەرئەنجام یارییەکەى بە جیاوازی دوو خاڵ بە یانە ئیسپانییەکە دۆراند.