پێنج یانەى ئینگلتەرا چاوەڕێی بڕیارێکی پێرێز دەکەن

AM:09:49:27/10/2021

880 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەى زستانەدا دەستبەرداری هازارد دەبێت و پێنج یانەى ئینگلتەراش کێبڕکێی گواستنەوەى دەکەن.

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، پێریزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەى زستانەدا بە دوای کڕیارێکدا دەگەڕێت تا دەستبەرداری هازارد بێت تا باری دارایی یانەکە باشتر بکات بۆ گواستنەوەى مباپێ لە هاوینی داهاتوودا.

لەو بارەیەوە پێگەى ئۆکاردیا ئاشکرایکرد، لە ئەگەری فرۆشتنی هازارد لە مێرکاتۆی هاوینەدا چەندین یانەى ئینگلتەرا ئامادەن گرێبەستی پێشکەش بکەن تا بەرەو پریمەلیگ پەلکێشی بکەن لە وانەش چێڵسی و مانچستەر یونایتد و نیوکاسڵ و تۆتنهام و ئارسناڵ.

ئۆکاردیۆ ئاشکراشیکرد، چانسی تۆتنهام زیاترە بەهۆی بوونی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کە چەندین گرێبەستیان لەگەڵ یەکتردا ئەنجامداوە نموونەى بەیل و مۆدریچ و ڕیگیلیۆن و لە ئێستاشدا تۆتنهام بەتەنها کەینی لە هێڵی هێرشبردندا هەیە و سەرەڕای سۆن، بەڵام هازارد بە گونجاو دەزانێت و دەیەوێت بەرەو وایت هارت لاین بیگوازێتەوە.