ڤێرگسۆن داوایەک ئاڕاستەی مان یونایتد دەکات

AM:09:09:27/10/2021

644 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فێرگسۆن دەچێتە بارەگای مانچستەر یونایتد و و داوای مانەوەى سۆلشایەر دەکات.

بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی مانچستەر یونایتد، پاش شکستە گەورەکەى ئۆڵدترافۆرد بەرامبەر لیڤەرپوڵ، ڤێرگسۆنی ڕاهێنەری پێشووی شەیتانە سوورەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان چووەتە بارەگای یانەکە و لەگەڵ بەرپرسان گفتوگۆی کردووە تا ڕێگە بگرێت لە دوورخستنەوەى سۆلشایەر لە ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەکە .

ڕۆژنامەى زەسەنی بەریتانی ئاشکرایکرد، هەرچەندە ڤێرگسۆن ئامادەى بینینی شکستە گەورەکە بووە و نیگەرانی بە ڕووخسارییەوە دیاربووە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا دەیەوێت پارێزگاری لە سۆلشایەر بکات و داوا دەکات هەلێکی تری پێبدرێت و کارگێڕی مان یونایتدیش بوونەتە دوو بەرە، بەرەکیان داوای ڕۆیشتنی دەکەن و بەرەیەکیش دەیانەوێت چانسێکی تری پێبدەن و تا ئێستاش بابەتەکە یەکلانەکراوەتەوە.

سۆلشایەر وەرزی ڕابردوو پلەى دووەمی بۆ مانچستەر یونایتد بەدەستهێنا و لەم وەرزەشدا ئاستەکانی وەک پێویست نیە بە تایبەتیش لە چوار جەولەى ڕابردووی پریمەلیگ کە دووچاری سێ شکستهاتووە و بەهۆیەوە لە پلەى شەشەمدایە و هەشت خاڵ لە چێڵسی پێشەنگەوە دوورە