AM:08:38:27/10/2021
4528 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەڵاح داوای 450
هەزار مووچەى هەفتانە دەکات و ڕیاڵ مەدریدیش چاودێری بارودۆخەکە دەکات.
محەمەد سەڵاحی
ئەستێرەى یانەى لیڤەرپوڵ بەمەبەستی درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەکەى داوای 450
هەزار پاوەندی هەفتانە دەکات و ئەوەش تاکە مەرجی هێرشبەرە میسرییەکەیە بۆ بەردەوام
بوون لە ئانفێڵد.
لەو بارەیەوە
ڕۆژنامەى زەسەنی بەریتانی ئاشکرایکرد، لە پاش مەرجەکەى سەڵاح ڕامی عەیاشی
بەڕێوەبەری کارەکانی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ بەرپرسانی لیڤەرپوڵ کۆدەبێتەوە
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر تاکە مەرجەکەى سەڵاح بۆ درێژەدان بە یاریکردن لەگەڵ کەتیبەکەى
کلۆپ.
زەسەن ئاماژەی
بەوەشدا، گرێبەستی ئێستای سەڵاح 200 هەزار پاوەندی هەفتانە و وادەکەشی لە هاوینی
داهاتوو کۆتایی دێت و ڕیاڵ مەدریدیش بە وردی چاودێری بارودۆخەکە دەکات، بەو
ئامانجەى لە ئانفێڵد بەردەوام نەبێت تا لە هاوینی داهاتوودا فیرعەونەکەى میسر بە
گرێبەستێکی گرانبەها بەرەو بێرنابیۆ بیگوازێتەوە.