چێڵسى بە لێدانى یەکلاکەرەوە خۆى گەیاندە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى ئینگلتەرا

PM:11:58:26/10/2021

956 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ئینگلتەرا، چێڵسى بە لێدانى یەکلاکەرەوە لە ساوسامپتۆنى بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى.

لە قۆناغى 16ى جامى یەکێتى یاریزانە پیشەگەرەکانى ئینگلتەرا، هەردوو یانەى چێڵسى و ساوسامپتۆن لە یاریگاى ستامفۆرد بریج ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

چێڵسى دەستپێشخەری کرد و لە خولەکى 44ى تایمى یەکەمدا گۆڵێکى لە ڕێگەى کاى هاڤێرتزەوە تۆمارکرد، بەڵام چى ئادمز لە خولەکى 47ى تایمى دووەمدا گۆڵى بەرامبەرى بۆ ساوسامپتۆن تۆمارکردەوە و کاتى یاسایى یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.

دواى پەنابردن بۆ لێدانى یەکلاکەوە، چێڵسى بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامەکە بەدەستهێنا.

هاوکات سەندەرلاندیش سەرکەوت بۆ قۆناغى داهاتوو، دواى ئەوەى بەلێدانى یەکلاکەرەوە لە کوینز پارک ڕینجەرزى بردەوە، کە لە کاتى یاسایى یارییەکەدا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

گ . ف