میلان شەشەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد

PM:11:45:26/10/2021

616 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئیتاڵیا، میلان بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە تۆرینۆى بردەوە و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پێشەنگى ڕیزبەندى بەدەستهێنا.

لە هەفتەى دەیەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا، ئەى سى میلان لە یاریگاى سانسیرۆ میواندارى تۆرینۆى کرد.

میلانى خاوەن یاریگا و هاندەر بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و تاکە گۆڵەکەش ئۆلیڤیە جیرۆ لە خولەکى 14دا تۆماریکرد.

بەم ئەنجامە میلان شەشەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە 28 خاڵ و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا، تۆرینۆش 11 خاڵى هەیە و بەکاتى لە پلەى 12دا مایەوە.

لە یارییەکانى تریشدا، سپیزیا و جەنەوا بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون و ڤینیسیاش بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە سالێرنیتانا دۆڕا.

گ . ف