ڕێویەک دەچێتە نێو یاریگا و یاریەک دەوەستێنێت

PM:09:01:25/10/2021

10136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەڕووداوێکی سەیردا لە یاریەکی خولی ئیستۆنیا ڕێویەک هاتە نێو یاریگا و بۆ ماوەیەک یاریەکە ڕوەستا.

هاندەرانی تۆپی پێ زۆربەی کاتەکان سەگ یان پشیلە لەیاریگادا دەبینن و بووە بە حاڵەتێکی ئاسایی بەڵام لە یاریەکی خولی پلە چواری ئیستۆنیا کە لەنێوان هیلیۆس و نارڤا ترانس ئەنجامدرا لەناکاو ڕێویەک چووە ناو یاریگا و بۆ چەند جارێک یاریەکە ڕاگیرا.