PM:01:14:19/01/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆدریگۆ یەکێکە لە ئامانجەکانی هیلال بۆئەوەی لە هاوینی
داهاتوودا بیگوازێتەوە و بیکاتە شوێنگرەوەی نەیمار.
بەهۆی ئەوە مباپێ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە
کردووە و یاری کردنی رۆدریگۆ ناهاوسەنگی بۆ پێکهاتەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی دروست
دەکات، ئەو راهێنەرە لە هەندێک لە یارییەکاندا وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری
پێناکات.
رۆدی گاڵتی لە پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە یانەی
هیلالی سعودی دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا جێگرەوەی نەیمار بگوازێتەوە و بۆئەم
مەبەستەش کۆمەڵێک بژاردەیان دیاریکردووە، یەکێک لەو یاریزانانانە رۆدریگۆ گۆوسی
هێرشبەری مێرێنگییە.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یاریزانەکە نیازی جێهێشتنی
یانەکەی نییە بەڵام ئەگەر ئەنچیلۆتی وەک پێویست گرنگی بە تواناکانی نەدات و
فەرامۆشی بکات، ئەگەر زۆرە رۆدریگۆ بەتەواوی بیروڕای بگۆرێت.
گرێبەستی ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە
لە حوزەیرانی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و یاریزانەکە بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی
ناتوانێت لەگەڵ هیچ یانەیەکدا گفتوگۆ ئەنجام بدات.
رۆدریگۆ گۆوس لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 241 یاری
کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 62 گۆڵ و 45 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی بەرز
پێشکەش بکات.
چ.س