PM:12:34:19/01/2025
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوول کوبۆ و برایم دیازی بۆ جێگرەوەی سەڵاح دیاریکردووە بەڵام کۆمەڵێک رکابەری گەورەی هەیە.
ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردەوە، یانەی لیڤەرپوول بە دوای جێگرەوەی محەمەد سەڵاحی میسریدا دەگەڕێت، بەو پێیەی مانەوەی ئەو هێرشبەرە لە وەرزی داهاتوودا لە ریزەکانی رێدز روون نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیڤەر تاکیفوسا کوبۆی دەستنیشانکردووە و ئامادەن فێدریکۆ کیێزا و واتارو ئیندۆ و هارڤی ئیلییۆت پێشکەش بە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بکەن بۆ ئەوەی گرێبەستەکە ئەنجامبدەن.
دوپاتیشیکردەوە، یانە لەندەنیەکە چاوی لە گواستنەوەی برایم دیازی ئەستێرەی ریاڵ مەدریدیش هەیە بەڵام، یانەکانی دۆرتمۆند و بایرن میونشنیش بەدوای هەمان ئامانجدا وێڵن.
کوبۆ تەمەنی 23 ساڵە و نرخی لە بازاڕی گواستنەنەوەی یاریزانان 40 ملیۆن یۆرۆیە، لە بەرامبەردا دیاز تەمەنی 25 ساڵە و پێنج ملیۆن یۆرۆ نرخی کەمترە لە بازاڕی گواستنەوەدا.
بیلال کاکە