AM:11:19:19/01/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سلۆت دوپاتیکردەوە، برێنتفۆرد ئاستێکی باشی پیشاندا بەڵام بە شایستەیی بردنەوەیان بەدەستهێنا.
ئارنی سلۆتی هۆڵەندی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ دوای بردنەوە قورسەکەیان لە برێنتفۆرد دوپاتیکردەوە، شایەنی سەرکەوتن بوون و هەموو هەوڵێکیاندا تا گەیشتن بەو ئەمانجەیان.
وتیشی: لەم وەرزەدا بیر لە ساتەکانی وەک ئەمانە دەکەینەوە، دەمانتوانی لە دوا ساتەکانی یارییەکانی وەک مانچستەر یونایتد و نۆتینگام فۆڕێست و فولهامیش گۆڵ تۆمار بکەین.
باسی لەوەشکرد، نونێز کاریگەرییەکەی زۆری هەیە و هەرکاتێک بەشداری بکات وزە و هێزیان بۆ دەهێنێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی رێدز بەردەوامە لە کۆنترۆڵکردنی رکابەرەکانی.
دەشڵێت: من تەنها سەیری ئەنجامەکان ناکەم، ئێمە هەلی زۆرمان دروستکرد، بەڵام لەگەڵ سەرکەوتنەکەدا پێویست ناکات سەیری ئاستەکە بکەین، هەرچەندە برێنت فۆردیش ئاستێکی باشی نیشاندا.
بیلال کاکە