کۆمپانی:ئامانجمان بردنەوەیە لە هەموو یارییەکدا

AM:10:34:19/01/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانی ستایشی گۆرێتزکای کرد و نەیشاردەوە ئامانجیان بردنەوەیە لە هەموو یارییەکدا.

کۆمپانی دوای بردنەوەیان لە ڤۆلفسبۆرگ وتی: پێش یارییەکە هەستێکم هەبوو کە یارییەکە قورس دەبێت، ڤۆڵفسبۆرگ لە سەردەمی ڕالفەوە گەشەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

جەختیشی لەوە کردەوە: توانای ئەوەیان هەیە لە قۆناغە جیاوازەکانی یارییەکاندا مەترسی دروست بکەن، ئەو دڵخۆشە بە ئەنجامەکە، دەستپێکردنی ساڵەکەیان ئەرێنییە.

کۆمپانی دەشڵێت: ڕەنگە هەندێک یاریزان بارودۆخی سەختیان هەبێت، بەڵام لیۆن هەمیشە لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا بە زەحمەت و پیشەگەرانە کاردەکات و خولیای خۆی نیشاندەدات.

دوپاتیشیکردەوە، کارێکی سادەیە، لە بایرن هەمیشە دەیانەوێت لە هەموو یارییەکدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین، ئەمە بۆ سەرجەم یارییەکانی داهاتوو راستە.
بیلال کاکە