یاری دۆستانە.. ئینتەر میامی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بردیەوە

AM:09:02:19/01/2025

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکەی دۆستانەدا ئینتەر میامی بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستی بە کڵەب ئەمریکا هێنا.

لە یارییەکەی دۆستانەی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی رووبەرووی کڵەب ئەمریکا بووەوە.

تایمی یەکەم، لە سەرەتادا هێنری مارتن گۆڵی یەکەمی بۆ کلەب ئەمریکا تۆمارکرد، بەڵام لیۆنێل مێسی ئەنجامەکەی لە خولەکی 34 یەکسانکردەوە، نیوەی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا هەمان سیناریۆ دووبارە بووەوە، رییس دووبارە کڵەبی پێشخستەوە و تۆماس ئەفیلیس لە کۆتا خولەکەکان یارییەکەی یەکسانکردەوە.

سەرەنجام ناوبژیوان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک و بە یەکسانبوون کۆتایی بە کاتی ئاسایی یارییەکە هێنا.

پەنا برایە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە، لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان ئینتەر میامی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنا، بەڵام مێسی هیچ لێدانێکی سزای جێبەجێ نەکرد.
بیلال کاکە