PM:10:11:18/01/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا یانەی
یۆڤانتۆس یاری لوتکەی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە ئەی سی میلان بردەوە.
لە یاریی لوتکەی هەفتەی
21ـی خولی ئیتاڵیا، یاریگای ئالیانزی تایبەت بە خانمە پیرەکە هەردوو یانەی
یۆڤانتۆس و میلانی کۆکردەوە.
تایمی یەکەم، هەردوولا هێرشی
مەترسیداریان بردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێ ئاکامبوون.
لە تایمی دووەمدا،
یۆڤانتۆس دەستی بەسەر کەشی یارییەکەدا گرت و دوو گۆڵی لەدواییەکی لە خولەکەکانی 59
و 64 لە رێگەی مبانگولا و تیمۆ ویاهـ تۆمارکرد.
سەرەنجام یۆڤانتۆس
یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 37 خاڵ و لە
پلەی چوارەمە، میلانیش بە 31 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە.
بیلال کاکە