PM:08:25:18/01/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا
لیڤەرپوول بە سەرکردایەتی داروین نونێز لە کۆتا خولەکەکان بردنەوەی بەسەر
برێنتفۆرد بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی هەفتی
22ـی خولی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی برێنتفۆرد.
تایمی یەکەم، هەردوولا
بە بەهێزی دەستیان پێکرد و بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ هێرشەکاندا دەکرد، لەو
تایمەشدا هیچ گۆڵیک تۆمار نەکرا.
لە تایمی دووەمدا،
یارییەکە هەمان ریتمی وەرگرتەوە، بەڵام گۆڕانکارییەکانی ئارنی سلۆت و هاتنە
ناوەوەی داروین نونێز بە تەواوی یارییەکەی گۆڕی، بە شێوەیەک لە خولەکەکانی یەک و
سێی کاتی زیادکراودا نونێز دوو گۆڵی یەک لەدواییەکی تۆمارکرد و بردنەوەی بە رێدز بەخشی.
سەرەنجام یارییەکە بە
دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سودی لیڤەرپوول کۆتایی هات و بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ
پێشەنگییان بەهێزتر کرد، برێنتفۆردیش بە 28 خاڵ پلەی 11ـی گرتووە.
بیلال کاکە