مۆندیالی تۆپی دەست.. کرواتیا بردنەوەی بەسەر ئەرجەنتین بەدەستهێنا

PM:02:12:18/01/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە مۆندیالی تۆپی دەست کرواتیا بردنەوەی بەسەر ئەرجەنتین بەدەستهێنا و بەرازیل بە پورتوگال دۆڕا.

لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی تۆپی دەست و لە کۆمەڵەی هەشتەمدا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر کرواتیا یاریکرد.

بە درێژایی دوو تایمی یارییەکە یاریزانانی کرواتیا باشتر بینران و سەرەنجام بە ئاسانی و بە ئەنجامی 33 بە 18 گۆڵ یارییەکەیان لە ئەرجەنتین بردەوە.

لەهەمان کۆمەڵە، هەڵبژاردەی بەحرەین رووبەڕووی میسڕ بووەوە و بە ئەنجامی 24 بە 35 گۆڵ یارییەکەی پێدۆڕاند.

دوای ئەو ئەنجامانە کرواتیا و میسڕ چوار خاڵیان هەیە و لە پلەکانی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکەدا دەبینرێن، ئەرجەنتین خاڵی نییە و لە پلەی چوارەمدایە.

لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی پورتوگال رووبەڕووی بەرازیل بووەوە و بە ئەنجامی 30 بە 24 گۆڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ئەمریکا بە نەرویج دۆڕا و ئەڵمانیا لە سویسرای بردەوە.

خ . ک