مێندیز لە پاریس دەمێنێتەوە

PM:01:38:18/01/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مێندێز بریاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ بکاتەوە و ئینریکی رۆڵی هەبووە لە رازیکردنی یاریزانەکە.

رۆژنامەی لیکیب بڵاویکردووەتەوە یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو لە ژێر سەرپەرشتی لویس ئینریکی راهێنەری ئیسپانی یانەیەکی باش دروست بکات، کە بتوانن رکابەری نازناوی چامپیۆنزلیگ بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یەکێک لەو یاریزانانەی یانەکە ئامانجی بوو پارێزگاری لێبکات نۆنۆ مێندێز بوو چونکە ئاستێکی باش لەگەڵ یانە فەرەنسییەکەدا پێشکەش دەکات.

گرێبەستی بەرگریکارە پورتوگالییەکە لەگەڵ پاریس لە هاوینی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت، بەڵام ئامانجی بەرپرسانی یانەکە ئەوەیە تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2028 ماوەکەی درێژبکەنەوە.

مێندێز لەلایەن مانچستەر یونایتدەوە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت بەڵام نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی بەتایبەت بە هەوڵی لویس ئینریکی بووە وادەکات ئەو یاریزانە تاچەندین ساڵێتر بەدرێسی پاریس بەردەوامبێت لە یاریکردن.

ئەستێرە پورتوگالییەکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەشداری 102 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و 13 ئەسیست تۆماربکات.



چ.س