ئەنچیلۆتی لە راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید دووردەخرێتەوە

PM:12:26:18/01/2025

6896 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر ریاڵ مەدرید لەم قۆناغەی چامپیۆنز لیگدا ماڵئاواییبکات ئەوا ئەنچیلۆتی دووردەخرێتەوە.

ماوەی چەند هەفتەیەکە رۆژنامەکانی ئیسپانیا مانەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید بە گومانەوە باسدەکەن بەتایبەت بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی ئەم وەرزە و شکستی دوو کلاسیکۆی بەدوای یەک.

لە نوێترین پێشهاتدا، تۆڕی ریلیڤیۆ بڵاویکردەوە، ئەگەر یانەی ریاڵ مەدرید لەم قۆناغەی چامپیۆنز لیگ ماڵئاوایی بکات ئەوا بێ هیچ دوو دڵیەک کارلۆ ئەنچیلۆتی لە راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دووردەخرێتەوە.

تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، ئەنچیلۆتی زۆر باش دەزانێت کە لە ئێستادا فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆک بە وردی چاودێری ئەنجامەکانی یانەکەی دەکات و هیچ شکستێکی قورستر قبوڵ ناکات لەم وەرزەدا.

دەشڵێت، ئەو راهێنەرە هەموو راستییەکانی بۆ دەرکەوتووە بەتایبەت دوای ئەوەی لە یاری رابردوو بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ کەوتە بەر رەخنەی هاندەران لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

رونیکردووەتەوە کە لە ئەگەری دوورخستنەوەی ئەنچیلۆتی ئەوا سانتیاگۆ سۆلاری تا کۆتایی ئەم وەرزە دەبێتە راهێنەر و دواتر لە وەرزی داهاتووەوە چابی ئەلۆنسۆ دەبێتە راهێنەری هەمیشەیی.

خ . ک