مانچستەر یونایتد هێرشبەرێکی پریمەرلیگ دەگوازێتەوە

AM:10:34:18/01/2025

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی نونێز دەکات و لیڤەرپوڵیش ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.

پاش ئەوەی داروین نونێزی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا و بەتایبەت لە ژێر سەرپەرشتی ئارن سڵۆت وەک یاریزانێکی گرنگ پشتی پێ نابەسترێت، ئەستێرە ئۆرۆگوایەکە بیری لە بەجێهێشتنی یانەکەی کردووەتەوە.

رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە خواستی جێهێشتینی یانەکەی لەلایەن نونێزەوە و لەهەمان کاتدا دەستبەرداربوونی لەلایەن لیڤەرپوڵەوە، وای کردووە کۆمەڵێک یانە ئارەزووی گواستنەوەی بکەن، لەوانە ئەیسی میلان بەڵام لە ئێستادا مانچستەر یونایتد بەجدی هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

چەندین جار ئامۆریمی راهێنەری مان یونایتد باسی لەوەکردووە یانەکەی پێویستی بە گواستنەوەی یاریزانە لەسەرجەم پێگەکانی یاریگادا و بەتایبەت هێڵی هێرشبردن، هەربۆیە ئەگەر زۆرە یانەکەی شاری مانچستەر ئامادەبێت سەرجەم داواکارییەکانی لیڤەرپوڵ و یاریزانەکە جێبەجێ بکات و لەم زستانەدا بیگوازێتەوە یاریگای ئۆڵترافۆرد.

گرێبەستی ئەستێرە ئۆرۆگوایەکە لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت لەگەڵ هیچ یانەکەدا گفتوگۆ ئەنجام بدات.