نوێترین چاوپێکەوتنی ڕۆناڵدۆ بخوێنەرەوە

AM:08:59:23/10/2021

2872 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆناڵدۆ دوپاتیکردەوە تەنیا گرنگی بە نازناوە تاکە کەسییەکان نادات و هەر کاتێکیش نەیتوانی ڕابکات واز لە یاریکردن دەهێنێت.

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ تۆڕی سکای سپۆرت، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگال و یانەی مانچستەر یونایتد ڕایگەیاند، لە مانچستەر یونایتد لەبەردەم گۆڕانکاری و کێبڕکێی گەورەدان بە کڕینی ئەو و ڤاران و سانچۆ .

ڕۆناڵدۆ وتی: پێویستمان بە هەندێک کاتی زیاترە تا لێکتێگەیشتنی تەواو لە نێوانماندا دروست ببێت، دەبێتە هەنگاو بە هەنگاو ئەوە لە بیکردنەوەماندا بچەسپێنین کە دەتوانین هەموو شتێک بکەین.

وتیشی: من تەنیا باسی نازناوە تاکە کەسییەکان ناکەم و گرنگی بە نازناوە بە کۆمەڵەکان لەگەڵ هەڵبژاردەکەم و یانەکەم دەدەم کە ئەوە کاری لە پێشینەمە، پێویستە نازناوەکان ببەینەوە و پێموایە لە تواناماندایە ئەو کارە ئەنجامبدەین.

ڕۆناڵدۆ لەسەر کاتی وازهێنانی لە یاریکردن دەڵێت، هێشتا بیرم لە وازهێنان نەکردوەتەوە و هاندەرانیش ئەوەیان ناوێت، کاتێک ئەو بڕیارە دەدەم کە نەتوانم لە یاریگادا ڕابکەم و یاریزانی بەرامبەر تێبپەڕێنم و تۆپ ئاراستەی گۆڵ بکەم، بەڵام تا ئێستاش دەتوانم هەموو ئەوانە بکەم ئیتر بۆ بیر لە وازهێنان بکەمەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە چامپیۆنز لیگ زۆرترین گۆڵ و ئەسیست و بردنەوەی هەیە سەرەڕای ئەوانەش هێتا دەیەوێت بەردەوام بێت و دڵخۆشە کە بوەتە هۆی دڵخۆشکردنی هاندەران.

خ . ک