AM:11:14:19/10/2021
3912 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئۆمتیتی
دوپاتیکردەوە کە بیر لەجێهێشتنی بەرشەلۆنە ناکاتەوە و نایەوێت یانەکە بەجێبهێڵێت.
ساموێل ئۆمتیتی لە
چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە بەهیچ شێوەیەک نایەوێت لە مانگی یەکدا
بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت و خۆی لەهیچ یانەیەکی تر نابینێتەوە و دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی
بەوەفابێت.
ئۆمتیتی
دوپاتیکردەوە کە بەهۆی پێکانەکەیەوە بە بارودۆخێکی زۆر خراپدا تێپەڕیوە بەڵام
ئێستا دوای چاکبونەوەی لەپێکانەکەی زۆرباشە و وەک هەموو یاریزانەکانی یانەکە
دەیەوێت یارمەتی بەرشەلۆنە بدات بۆ سەرکەوتن.
دەربارەی
یارینەکردنی ئۆمتیتی وتی: ڕاهێنەر ئەو کەسەیە کە بڕیار دەدات کێ لە یاریەکاندا
بەشداری بکات کەواتە ئەگەر یارینەکەم ئەوا پێویستە زیاتر خۆم ماندووبکەم و ڕاهێنان
بکەم بۆ ئەوەی نیشانی هەمووانی بدەم کە توانایەکی باشم هەیە.
تایبەت بە کۆمانیش
ئەو یاریزانە وتی: هیوادارم ئەو هەموو ئەو هەوڵ و ماندوو بونەم ببینێت و هەمیشە
چاوەڕێی هەلێکم تا تواناکانی خۆم بسەلمێنم.
ئۆمتیتی وتیشی:
هەرگیز داوام لە ڕاهێنەر نەکردوە تا هەلێکم پێبدات چونکە ئەو بڕیار دەدات و منیش
ناچارم پێیڕازیبم، من لەناو یاریگادا باشی خۆم دەسەلمێنم و داوای ئەوە لەو ناکەم.
ئەو بەرگریکارە
ڕایگەیاند کاتێک قسە ناکەم خەڵک وادەزانن کە من هیچ ناکەم و ڕۆژانە تەنیا لە
ماڵەوە دادەنیشم بەڵام من ڕۆژانە ڕاهێنان دەکەم بۆ ئەوەی باشتربم.
ئۆمتیتی
ئاشکراشیکرد کە چەندین گرێبەستی جیاوازی بەدەست گەیشتووە بەڵام ئەو بەرشەلۆنەی
خۆشدەوێت و نایەوێت یانەکە بەجێبهێڵێت و دوپاتیشیکردەوە تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە
یانەکە دەمێنێتەوە.
دەربارە
ڕۆشتنی میسیش وتی: لەدەستدانی باشترین یاریزانی جیهان کارێکی قورسە بەڵام ژیان
بەردەوامە، لیۆ زۆر یارمەتیداین بەڵام ئێستا پێویستە بەشێوەیەکی جیاوازتر
یاریبکەین.