PM:02:48:08/11/2024
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لویس دێلا فونتێ
لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بڵاوکردەوە و کۆبارسی دوورخراوەتەوە و
کاسادۆ بانگێشتکراوە.
لویس دێلا فونتێ،
راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەكەی بۆ دوو یاریی
داهاتوویان بەرامبەر دانیمارك و سویسرا لە نەیشنز لیگ بڵاوكردەوە.
وابڕیارە لە
ناوەڕاستی ئەم مانگەدا و بە دیاریکراوی لە 15 و 18ی مانگ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوو
یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەكانی دانیمارك و سویسرا لە نەیشنز لیگ ئەنجامبدات.
لە لیستەكەدا
پاو كوبارسی بەهۆی ئەو پێكانەی لە كۆتا یاریی بەرشەلۆنە تووشی هات دوورخراوەتەوە.
سانچێز و
رێمیرۆ و داڤیدا رایا گۆڵچییەکانی هەڵبژاردەکەن، لە هێڵی بەرگریش دیارترین
یاریزانەکان بریتین لە، پیدرۆ پۆرۆ و لاپۆرت و گریماڵدۆ و کۆکۆریا.
هەرچی
بەرچاوترین یاریزانانی هێڵی ناوەندیشە، بریتین لە، پێدری و ئۆلمۆ و کاسادۆ و فابیان
رویز و مێرینۆ، لە هێڵی پێشەوەش، مۆراتا و یاماڵ و نیکۆ و ئۆیارزاباڵ و ئایۆزێ دیارترین
بانگێشتکراوەکانن.