PM:12:06:08/11/2024
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نیستلڕۆی دوپاتیکردەوە تەنیا ئامانجی بردنەوە بووە لەگەڵ مان یونایتد و تا
ئێستاش پەیامی لە ئەمۆریمەوە پێنەگەیشتووە.
پاش بردنەوەیان لە پاوک سالۆنیک، رۆد ڤان نیستلڕۆی راهێنەری مان یونایتد
رایگەیاند، لە تایمی یەکەم زۆر خراپ بوونە، بەڵام هەستی بەباشی کردووە و بە
یاریزانەکانی وتووە ساڵێک دەبێت لە یاریگای خۆیان لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان
براوە نەبوونە و کاتی ئەوە هاتووە ئەو ریکۆردە خراپە بشکێنن.
سەبارەت بە ئاماد دیالۆ و تۆمارکردنی دوو گۆڵی یارییەکەش وتی: ئاماد لەم یارییەدا
زۆر نایاب بوو، نەک تەنها بەهۆی ئەو گۆڵانەی کە تۆماری کرد، بەڵکو لە هەموو ڕوویەکەوە
زۆر باش بوو، لە راهێنانەکان زۆر باش دەردەکەوێت و یاریزانێکی لێهاتووە.
نەشیشاردەوە لەگەڵ ئەوەی چاوەڕێی پەیامی رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری نوێی مان
یونایتدە بەڵام تا ئێستا هیچ پەیامێکی لەلایەن راهێنەرەکەوە پێنەگەیشتووە.
لەبارەی ئەوەی رۆژی یەک شەمەش کۆتا یاری وەک راهێنەری یانەکە ئەنجامدەدات
ئاماژەی بەوەکرد، لەو ماوەی راهێنەری مان یو بووە تاکە ئامانجی ئەوە بووە
ئەنجامەکانی باش بن، لە ئاستی یاریزانەکان رازیییە و دەیەوێت رۆژی یەک شەمەش بە
بردنەوە کۆتایی بە ئەرکەکەی بهێنێت.