AM:11:18:08/11/2024
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارێسکای ستایشی یاریزانەکانی کرد و جەختی
لەسەر ئەوەشکردەوە ئینزۆ کێشەی نییە.
پاش بردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر نووا، ئینزۆ
مارێسکای راهێنەری تۆتنهام راگەیاند، یاریزانەکانی نیشانیاندا چەندێک پیشەگەر و
جددین، خۆشحاڵە کە راهێنەرایەتیان دەکات، ئەو ئاستەشیان پەیامێک بووە بۆ هەمووان.
وتیشی: دەبێت جددی بین، هەرگیز ئاسان نییە بەم شێوەیە یاری بکەین، تۆپی پێ
پڕە لە سوپرایز و ئەگەر لە ڕووی دەروونییەوە ئامادە نەبوویت، دەکرێت خاڵ لەدەست بدەیت
بەرامبەر هەر تیپێک بێت.
راهێنەرەکە گۆرانکاریپێکردنی ئینزۆشی پاش کۆتایی هاتنی تایمی یەکەم بە
کارێکی ئاسای و تاکتیکی ناوبرد و رەتیکردەوە یاریزانەکە هیچ کێشەیەکی هەبووبێت.
سەبارەت بە ڕێزگرتن لە تیپی بەرامبەر و شێوازی یاریکردنی تیپەکە ئاماژەی بەوەکرد،
لە پێنج خولەکی سەرەتادا هەلێکیان پێدان، باشترین ڕێگا بۆ ڕێزگرتن لێیان ئەوەیە کە
بە کەم سەیریان نەکەیت، تۆپی پێ پڕە لە سوپرایزی لەو جۆرە.