AM:10:38:08/11/2024
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کرووس خەڵاتی
بامبای پێبەخشرا لە ئەڵمانیا کە یەکێکە لە خەڵاتە گرنگەکانی وڵاتەکە.
تۆنی کرۆس لە
ساڵی 2024دا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید پاش وەرزێکی گەورە و بردنەوەی چەندین نازناو وازهێنانی
لە یاریکردن راگەیاند و پاش یۆرۆ بە یەکجاری ماڵئاوای لە جیهانی تۆپی پێ کرد.
لە نوێترین
پێشهاتیشدا لە وڵاتی ئەڵمانیا خەڵاتی بامبی پێبەخشرا، کە ئەم خەڵاتەکە یەکێکە لە خەڵاتە
هەرە بەناوبانگەکانی میدیا لە ئەڵمانیا، کە هەموو ساڵێک دەبەخشرێتە کەسایەتییە دیارەکانی
ساڵ لە بوارە جیاجیاکان، لەوانە هونەر، وەرزش، میدیا و بوارەکانی تر، تۆنیش بەهۆی
دەستکەوتە سەرنجڕاکێشەکانی لە ژیانی وەرزشی و کردارە کۆمەڵایەتییەکانیدا خەڵاتەکەی
پێبەخشرا.
پاش بەخشینی
خەڵاتەکەش لیژنەی خەڵاتەکە لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەیان بە گەورەی و کاریگەری
تۆنی کرووس و شێوازی یاریکردنی کردووە لەسەر تۆپی پێی ئەڵمانیا.
باسیان لەوەشکردووە،
جگە لە دەستکەوتە وەرزشییەکانی، کاری کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی دامەزراوەی تۆنی کرۆسەوە
کە پاڵپشتی گەنجانی تووشبوو بە کێشەی تەندروستی دەکات، وایکردووە ببێتە یەکێک لە کەسایەتییە
دیارەکانی تۆپی پێی ئەڵمانیا.
دامەزراوەکە لە
ساڵی 2015 دامەزراوە و یارمەتی ئەو منداڵ و گەنجانە و خێزانەکانیان دەدات کە کێشەی
تەندروستی قورسیان هەیە.