AM:10:06:08/11/2024
276 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاش
لێدوانەکانی دژی تۆپی پێی تورکیا مۆرینیۆی راهێنەری فەنەرباخچە بە 21 ملیۆن لیرە
سزادرا.
مۆرینیۆ لەو
کاتەوەی بووەتە راهێنەری یانەی فەنەرباخچەی تورکی چەندین لێدوانی جیاواز و
سەرنجڕاکێشی داوە و کۆتا لێدوانیشی دوای یارییە گرینگەکەی بەرامبەر ترابزۆنسپۆر
بوو لە خولی تورکیا.
یانەکەی
مۆرینیۆ توانیان بە گۆڵێک کە لە خولەکی 12ی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا تۆماریان
کرد لە ترابزۆنسپۆر ببەنەوە و سێ خاڵی بەنرخیان بەدەستهێنا، بەڵام دوای کۆتایی
هاتنی یارییەکە ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە لێدوانی توندی بەرامبەر ناوبژیوانان و سیستەمی
ناوبژیوانی و یەکێتی تۆپی پێ تورکیا دا و بانگەشەی ئەوەی کرد ئەگەر بیزانیایە بارودۆخەکە بەو شێوەیەیە، هەرگیز نەدەچووە
فەنەرباخچە.
هەروەک
چاوەڕواندەکرا، یەکێتی تۆپی پێی تورکیا لەو لێدوانانە بێدەنگ نەبوو، راگەیەندراوێکی
لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و سزایەکی قورسی راهێنەرەکەیان داوە، کە لە بەشێکیدا هاتووە:
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پاش یارییەکەیان مۆرینیۆ لێدوانی دژی تۆپی پێی تورکیا داوە
و ئەوەش بە ئامانجی لێدان لە ناوبانگی خولەکە و خراپ پیشاندانی تۆپی پێی وڵاتەکە.
لەبەر ئەوە هۆکارەش، مۆرینیۆ بە بڕی 21 ملیۆن و 478 هەزار لیرە بە پێبژاردنی
دارای سزادراوە و بۆ یەک یاریش بۆی نییە لەسەر کورسی یەدەگی یانەکەی دابنیشێت و
ئامادەی یاریی یانەکەی ببێت.