PM:11:50:07/11/2024
308 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ مووچەکەی بە دیاریکراوی بریتیە لە 26 ملیۆن یۆرۆ و خاوەنی بەرزترین
مووچەیە لە ریاڵ مەدرید.
لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا، رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردەوە کە مباپێ گرێبەستێکی
پێنج ساڵەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید واژۆکردووە و مووچەکەی زۆر کەمترە لەو 72 ملیۆن
یۆرۆیەی کە دواجار لە پاریس سانجێرمان پێیدرابوو، بەڵام رۆژنامەکە ڕاشیگەیاند کە ئەوە
تەواوی چیرۆکەکە نییە، چونکە ریاڵ مەدرید جیالە مووچەکەی 150 ملیۆن یۆرۆ شیرینی
گرێبەستەکەی دەدات بە یاریزانەکە لە ماوەی پێنج ساڵدا.
لە ئێستادا ڕادیۆ کادینا سێر ئاماری وردتری لەو بارەیەوە بڵاوکردوەتەوە و
ئاماژ بەوەکردووە، مووچەی کیلیان بەبێ باج بۆ وەرزیک بریتیە لە 26 ملیۆن یۆرۆ، کە
ئەوەش واتای ئەوەیە دەبێت خاوەنی بەرزترین مووچە لە یانەکەی و پێش هەر یەک لە
داڤیدا ئالابا بە 22 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ و لۆکا مۆدریچ بە 21 ملیۆن و 900
هەزار یۆرۆ دەکەوێت.
جێی
باسە، لە ساڵی داهاتوەوە یاریزانەکە نزیکەی 36 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، وەرنەگرتنی
ئەو بڕەش لەم وەرزەدا بۆ بوجەبەندی ریاڵ مەدرید دەگەڕیتەوە و لە وەرزی داهاتوودا قەرەبوو
دەکرێتەوە.