PM:11:03:07/11/2024
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هیلال دەیەویت نەیمار بەڕێبکات و مولێرۆ لە لاس پاڵماسەوە بگوازێتەوە بۆ
جێگاکەیی.
باسی مانەوە و رۆیشتنی نەیمار لە یانەی هیلال بووەتە یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی
میدیاکانی سعودیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەمبارەیەوە ماڵپەڕی کوڕڕە باسی لەوە
کردووە بەڕێوبەرانی یانەی هیلال لە ئێستاوە دەستیان بە دانوستان لەگەڵ یانەی لاس
پاڵماس کردووە بۆ گواستنەوەی ئەلبێرتۆ مولێرۆ لە گواستنەوەی زستانەدا بۆ شوێنگرتنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە.
کوڕڕە لەسەر زاری ڕۆژنامەنووسێکی ئیسپانی نزیک لە لاس پاڵماس، نووسیویەتی، هیلال
خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە مانگی یەکدا ئۆفەرێکی نوێ پێشکەش بە لاس پاڵماس بکات
بۆ ئەلبێرتۆ مولێرۆ.
یاریزانە تەمەن 21 ساڵانەکە پێشتر ئامادەی خۆی بۆ چوونی بۆ خولی رۆشەنی
سعودییە ڕاگەیاندبوو، بەڵام بەو پێیەی گرێبەستی لەگەڵ لاس پاڵماس هەیە پێویستە بەڕێوبەرانی
هیلال سەرەتا ڕەزامەندی بەڕێوەبەرانی یانە ئیسپانییەکە بەدەستبهێنن.
جێی باسە، لە هاویندا یانە سعودییەکە ویستی مولێرۆ بکڕێت بە پێشکەشکردنی 20
ملیۆن یۆرۆ، بەڵام ئەم ئۆفەرە لەلایەن بەڕێوەبەرانی لاس پاڵماسەوە رەتکرایەوە، لە
ئێستادا دەیانەوێت لە گواستنەوەی داهاتوودا دووبارە هەوڵی گواستنەوەی بدەنەوە.