PM:10:54:14/10/2021
1104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیبراهیمۆڤیچ بە قورسترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا دەستنیشانکرا.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ئەستێرەی یانەی میلانی ئیتاڵی لەناو یاریزانانی
خولی ئیتاڵیا لەڕووی کێشەوە بە قورسترین هێرشبەر دیاریکرا.
ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی
ئاماژەی بەوەکرد کە ئیبراهیمۆڤیچ بە کێشی 95 کیلۆگرام و
درێژی 195 سانتیمەتر قورسترین هێرشبەری خولەکەیە.
ڕۆژنامە دوپاتیکردەوە کە سەرەڕای ئەوەی ئەو ژماران ڕاستین بەڵام هیچ لە
ئاست و توانای زلاتان کەمناکەنەوە چونکە هێرشبەرێکی مەترسیدار و خێرایە لە ناو
هێڵێ سزادا.
ئەو یاریزانە سویدیە لەئێستادا دوای چاکبونەوەی لەپێکانەکەی ئامادەکاری
دەکات بۆ ڕوبەڕووبونەوەی یانەی ڤیرۆنا لە خولی ئیتاڵیا.
ئیبراهیمۆڤیچ لەم وەرزەدا تەنها 30 خولەک بەشداری یاریەکانی یانەکەی کردووە
کە ئەویش بەرامبەر لازیۆ بوو لە خولی ئیتاڵیا و توانی گۆڵێکیش تۆماربکات.