PM:10:17:14/10/2021
748 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سان جێرمان گورزێکی تری بەرکەوت و ناڤاس لە یاری هەڵبژاردەکەی تووشی
پێکان بوو.
کیلۆر ناڤاسی کۆستەریکی گۆڵچی یانەی پاریس سان جێرمان لە یاری هەڵبژاردەکەی
بەرامبەر ئەمریکا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال تووشی پێکان بوو کە یاریەکەیان بە دوو
گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕاند.
ناڤاس بەهۆی پێکانەکەیەوە نەیتوانی یاریەکە تەواوبکات و بەوهۆیەوە لە تایمی
دووەمی یاریەکەدا یاریگای بەجێهێشت بەڵام هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی
بڵاونەکراوەتەوە دەربارەی ئاستی مەترسی پێکانەکەی و ماوەی دوورکەوتنەوەی.
ڕۆژنامەی لیکیپ ڕونیکردەوە کە پێکانەکەی ناڤاس لە یاری یانەکەی بەرامبەر
ئانجیە دووریدەخاتەوە لە یاریەکانی هەفتەی دەیەمی خولی فەڕەنسا.
یانە پاریسیەکە تووشی کێشەیەکی زۆر نابێت بەهۆی دوورکەوتنەوەی ناڤاسەوە
چونکە جێگرەوەیەکی گونجاوی هەیە کە ئەویش جیانلویجی دۆناڕۆمای ئیتاڵیە.