بنزیمە ڕاستیەکەی ئاشکراکرد

PM:09:39:14/10/2021

892 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بنزیمە دانی بەڕاستیەکەدانا و دوپاتیکردەوە کە دەیەوێت لەگەڵ مباپێ لە ڕیاڵ پێکەوە یاریبکەن.

کەریم بنزیمەی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و هەڵبژاردەی فەڕەنسا دوای بەدەستهێنانی جامی نەیشن لیگ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ڕایگەیاند هەست بە شانازی دەکات چونکە تەنها چەند مانگێکە گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی یاری لەگەڵ فەرەنسا بکات.

بنزیمە وتیشی: یاریکردن لەگەڵ مباپێ لە ڕیاڵ مەدرید. بۆ نا پێشتریش وتوومە و ئێستاش دوبارەی دەکەمەوە بێگومان هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان پێکەوە لە یانەی شاهانە یاریبکەین.

لەکۆتایشدا دەربارەی ئەوەی کە ڕۆناڵدۆی دیاردە وەک پاڵێوراوی سەرەکی خەڵاتی باڵۆندۆر دەستنیشانیکردوە وتی: نازانم بەڵام لەو کاتەوەی کە منداڵ بووم خەونم بە بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونیەوە دەبینی.