PM:09:00:14/10/2021
5036 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەو هەوڵەی میسی بۆ جێهێشتنی بەرشەلۆنە یەکەمین جار نەبووە و پێشتریش هەوڵی
ڕۆشتنی لە یانەکەداوە.
ڕاپۆرتەکانی ڕۆژنامەوانی ئاشکرایان کرد کە ئەو
هەوڵەی مێسی بۆ جێهێشتنی بەرشەلۆنە دای لە ساڵی 2020، جاری یەكەمی نەبوە و پێشتریش
لەگەڵ مۆرینیۆ گفتوگۆی كردوە بۆ ئەوەی روی لە یانەی چێڵسی بكات.
سکای ئیتالیا جەختیكردەوە کە مێسی پەیوەندیەكی
تەلەفۆنی درێژخایەنی لەگەڵ خۆزێ مۆرینیۆ ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی لەهاوینی 2004-دا
بچێتە ڕیزی یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە، كە ئەو كات مۆرینیۆ راهێنەری ئەو یانەیە بوە.
ڕاپۆرتەکە ئەوەشی ئاشكراكردوە کە ئەو ئەستێرە
ئەرژەنتینیە زۆر ئارەزوی ئەوەی دەکرد لەژێر سایەی مۆرینیۆ یاریی بکات، بەتایبەتی
دوای ئەو کارە سەرسوڕهێنەرەی پورتوگالییەکە لەگەڵ پۆرتۆ ئەنجامیداو نازناوی
چامپیۆنس لیگ بەدەستهێنا.
" سکای ئیتالیا
" دوپاتی کردەوە مێسی بە درێژایی هاوینی 2004 هەوڵی زۆری-دا کامپ نۆ
بەجێبهێڵێت، چونکە ئاواتە بنەڕەتییەکەی ئەوە بو کە لە ژێر دەستی مۆرینیۆدا یاریی
بكات بە هەر شێوەیەک بێت، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو گواستنەوەیە سەری نەگرت و مێسیش
لە بەرشەلۆنە بەردەوام بو بۆ ئەوەی مێژوێکی زۆر دەگمەن بۆ خۆی و یانە
کەتەلانییەکان تۆماربكات.
لیۆنێل مێسی تەمەن 34 ساڵ لەمێرکاتۆ 2020دا
هاندەرانی یانەكەی شۆككرد، دوای ئەوەی فاکسێکی نارد بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرشەلۆنە و
لەخواستی جێهێشتنی یانەكە ئاگاداری كردنەوە، بەڵام دواتر بەهۆی پێداگری بەرپرسانی
یانەكەی ڕێگری لە رۆیشتنی ئەو یاریزانە كرا، دواجار ئەو هێرشبەرە
ئەرژەنتینیە لە مێركاتۆی هاوینی ڕابردو گرێبەستەكەی لە لایەن بەرشەلۆنە
هەڵوەشێندرایەوەو ڕوی لە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی كرد.