PM:08:31:14/10/2021
3812 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسێ لەلایەن کچە هاوڕێکەیەوە تووشی ڕووداویکی سەیر دەبێت و بە ئۆتۆمبێل
بەسەر قاچیدا دەڕوات.
خیسێ ڕۆدریگێزی ئیسپانی یاریزانی پێشووی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان
جێرمان کە چاوەڕێی داهاتوویەکی گەشی لێدەکرا ئێستا یاریزانی یانەی لاس پاڵماسی
ئیسپانیە کە لە خولی پلە دووی ئیسپانیا یاریدەکات.
خیسێ بەهۆی ڕەفتارە سەیرەکانیەوە ئاستی یاریکردنی زۆر دابەزی کاتێک
بڕیاریدا ببێتە هونەرمەند و دواتریش ئەو شوێنەی لێیدەمایەوە تەقیەوە کە خەریک بوو
بەوهۆیەوە ژیانی لەدەستبدات.
ئێستاش لەنوێترین ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکاندا هاتووە کە خیسێ لە قاچیدا
تووشی پێکان بووە دوای ئەوەی ئەورا ڕویزی کچە هاوڕێی بە ئۆتۆمبێل بەسەر قاچیدا ڕۆشتووە.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکرد کە هۆکاری ئەو ڕووداوە بەهۆی ئەوە بووە
کە خیسێ و کچە هاوڕێکەی دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە دەرەوە بوونە تووشی
دەمەقاڵێیەکی توندبوونە لەگەڵ یەکتر بەوهۆیەوە ئەوە ڕوویداوە.